سەرپەرشتیکاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی پەرلەمانی نەمسا و سەرۆکایەتی گەورە شارەوانی ڤییەنای کرد

رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٣ی ١١ی ٢٠٢٣ بەڕێز شەفا بارزانی سەرپەرشتیکاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی و وفدی هاوڕێی سەردانی پارلەمانی نەمسا و سەرۆکایەتی شارەوانی گەورەی ڤییەنایان کرد.

سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی و وەفدی هاوڕێی لە پەرلەمانی نەمسا لە لایەن پەرلەمانتار بەڕێز (پئترا بایەر) کە لە هەمانکاتدا وتەبئژی سیاسەتی دەرەوەی پارتی سوسیال دیموکراتی دەسەڵاتداری نەمساشە. پێشوازی لێکرا و لە دیدارێکی دۆستانەدا باس لە گرنگی دامەزراندنی کۆنفدراسیۆنێکی بەهێز بۆ کوردستانیانی دیاسپۆرا کرا.

سەرپەرشتیکاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی کورتەیەکی لە بەرنامە و ئامانجەکانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی باس کرد، و گوتی: ئامانجمان یەکخستنی کوردانی دیاسپۆرا و گرنگیدانە بە زیندوو هێشتنەوەی زمان و کلتوری کوردستانی، و لە هەمان کاتیشدا هانی کوردستانیان دەدەین دووربن لە بیری توند ئاژۆیی ئاینی و گروپە تیرۆرستییەکان. پشتگیری لاوان و گەنجانمان دەکەین بۆ ئەوەی لە کایە ئەکادیمی و سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی وڵاتانی دیاسپۆرا بچنە پێشەوە و جێی خۆیان بکەنەوە.

هەر هەمان ڕۆژ سەردانی بەڕێز سەرپەرشتیکاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی و وەفدی هاوڕێی سەردانی سەرۆکایەتی گەورە شارەوانی ڤییەنایان کرد، لە دانیشتنێکدا لەگەڵ بەڕێز (نینا ئەبراهام) ئەندام پەرلەمانی ڤییەناو ئەندامی شارەوانی و بەڕێز (چەپەر حاجۆ) باس لە کاروچالاکییەکان ڕەوەندی کوردستانی و ئامانجەکانی کرا.
ئەوەی شایانی باسە لە شارەوانی ئامادەگی خۆیان دەربڕی بۆ کردنەوەی دەرگاکانی باڵاخانەی شارەوانییەکەیان بۆ کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ ئەوەی چالاکییەکانی تێدا ئەنجام بدات.

Back to top button