تورکیا کوژرانی بەرپرسێکی باڵای پە*کە*کەی لە سنووری سلێمانی راگەیاند
ئەمڕۆ سێشەممە، تورکیا کوژرانی بەرپرسێکی باڵای پە*کە*کەی لە سنووری سلێمانی راگەیاند
ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی تورکیا لە زاری سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، هێزە هەواڵگرییەکانی تورکیا لە سنووری سلێمانی بەرپرسی گرووپی پە*کە*کەیان لە پارێزگای کەرکووک بەناوی رێمزی ئەڤچی کوشت.
ئاماژەی بەوەشکردووە :” رێمزی ئەڤچی لە ساڵی 1992 پەیوەندی بە پە*کە*کە کردووە و ناوی خوازراوی سیا ئامەد بووە لە چەندان چاڵاکی پە*کە*کە لە تورکیا و عەفرین و شنگال و سوریا بەشداری کردووە.