لە چەند فەرمانگەیەكی حکومی فۆڕمی دامەزراندن دابەش دەكرێت
بەپێی راگەیاندراوێك وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرفەت بۆ دەرچووانی دانەمەزراو بە گرێبەست لە بەڕێوەبەرایەتی كار و راهێنانی پیشەیی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و بنكەی قەرزی بچووكی زاخۆ لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەڕەخسێنێت.
ئاماژە بەوەش کراوە کە لە بەڕێوەبەرایەتی كار و راهێنانی پیشەیی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئەم پسپۆڕییانەی پێویستە:
1- میكانیك و ساردكەرەوە، بەكالۆریۆس 2 کەس
2- ئایتی، ئینگلیزی بەكالۆریۆس 2 کەس
3- بایۆلۆجی، فیزیا بەكالۆریۆس 2 کەس
4- ئایتی بەكالۆریۆس 1 کەس
5- كارگێری بەكالۆریۆس 1 کەس
هەروەها روونیشکراوەتەوە کە بۆ بنكەی قەرزی بچووكی زاخۆ ئەم پسپۆڕییانە پێویستن:
1- یاسایی بەكالۆریۆس 1 کەس
2- كارگێری بەكالۆریۆس 1 کەس
3- ژمێریاری بەكالۆریۆس 2 کەس
4- ئایتی بەكالۆریۆس 1 کەس
ئەوەش خراوەتە روو، دامەزراندن بە شێوەی خاڵبەندی دیاری دەکرێت و چەند مەرجێك هەیە، لە وانە: “پێویستە تەمەنی پێشكەشكاری فۆڕم لە نێوان 24 بۆ 35 ساڵ بێت و خوازیار دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بێت و نابێت خوازیار مووچەخۆر بێت لە هیچ دامودەزگایەکی حکومی و کەرتی تایبەت، ئارەزومەند پێویستە بەڵگەنامەکانی (رەسەن و کۆپی کراو) لە رۆژی سەردانیکردنی ئامادەبکات لە کارتی نیشتمانی، کارتی زانیاری، پشتگیری موختاری گەڕەک، بڕوانامە یان پشتگیری دەرچوون).
ئەوەش ئاشكرا كراوە، رۆژی پێنجشەممە 16/11/2023، كاتژمێر 10ی بەیانی لە باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی كار و راهێنانی پیشەیی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، تاخی سپی رێز، گرتووخانەی زاخۆ، تەنیشت لایف پارك فۆرم دابەش دەكرێت.
جەختیش كراوەتەوە کە دوای دابەشکردنی فۆرم دەبێت لە ماوەی سێ رۆژدا فۆرمەکان بگەرێندرێتەوە ھەمان شوێن.