عارف ڕۆشدی:پارتی و سەرۆكی هەرێمی كوردستان 100% لەگەڵ ئەوەن كە هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا بكرێت.

خواكوڕك

ڕاوێژكاری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند”پارتی ئاماده‌یی هه‌ڵبژاردنه‌ و چاوه‌ڕێی لایه‌نه‌كانی تر ده‌كات بۆوه‌ڵامدانه‌وه‌ و وه‌ڵامی په‌یامی گرنگی جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعود بارزانی)، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر لێك بگه‌ین و بگه‌ین به‌ ده‌رئه‌نجامی باش بۆ خه‌ڵكی كوردستان پارتی ئاماده‌یی گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌شه‌.

(عارف ڕۆشدی) ڕاوێژكاری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگه‌یاندوه‌”پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان (مه‌سعود بارزانی) په‌یامێكی گرنگی ڕاگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان بگه‌ن به‌ ئه‌نجام له‌سه‌ر كۆی پرسه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نه‌كانیش پێشوازییان لێ كرد، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان بوون، هه‌روه‌ها گۆرانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌ زۆر خێران و ئه‌وه‌مان لێ ده‌خوازێت كه‌ یه‌كریز و ته‌با بین،نابێ هیچ ده‌رفه‌تێك له‌ ده‌ست بده‌ین، چونكه‌ ده‌رفه‌تێكی زێرین و گرنگ بۆ گه‌لی كوردستان هاتۆته‌ پێش ده‌بێ هه‌موومان هاوكار بین بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته‌، چونكه‌ ئیمه‌ به‌ سه‌دان شه‌هیدمان داوه‌ تا بگه‌ین به‌م ئاسته‌، گرنگه‌ ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ وا له‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان بكات واز له‌ داواكاری حزبی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بهینن، چونكه‌ ئه‌م ده‌رفه‌ته‌مان لی بڕوات 100 سالی تریش پێی ناگه‌ینه‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موومان هه‌نگاو بنێین بۆ سه‌ربه‌خۆی و ڕاگه‌یاندنی ده‌وله‌تی كوردستان.

(عارف ڕوشدی) زیاتر گوتویه‌تی”پارتی بە هیچ شێوەیەك لە پەیامی (سەرۆك بارزانی) پاشگەز نەبووەتەوە، بەڵكو مكوڕە لەسەر جێبەجێكردنی ئەو پەیامە و چاوەڕوانی لایەنەكانی دیكەیە بۆ ئەوەی پێكەوە دابنیشن و بگەنە ئەنجامێكی ئەرێنی، لەگەڵ ئەوەی هەرشتێك لە بەرژەوەندیی گەلی كورددا بێت، پارتی ئامادەیە بیكات، له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنیش پارتی و سەرۆكی هەرێمی كوردستان 100% لەگەڵ ئەوەن كە هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا بكرێت.”

Back to top button