قوتابیان له‌ خوێندن دابڕاون و ئاواره‌ بوون له‌ خانه‌سۆر له‌ ترسی فڕاندنیان له‌ لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه‌.

خواكوڕك

بەڕێوەبەری ئاسایشی شنگال رایگەیاند” پاش ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ ڕوویان له‌ خانه‌سۆر كردوه‌ و له‌وێ ناكه‌شانه‌وه‌، قوتابیانی شارۆچكه‌ی خانه‌سۆر له‌ قوتابخانه‌ دابڕاون له‌ به‌ خیزانه‌وه‌ ئاواره‌ بوون له‌ ترسی فراندن و بردنیان له‌ لایه‌ن په‌كه‌كه‌.
(قاسم سمۆ) بەڕێوەبەری ئاسایشی شنگال له‌ لێدوانێكی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕایگه‌یاندوه‌”دوای ئەوەی پەكەكە لە خانەسۆر شەڕ و ئاڵۆزی دروست كرد، زیاتر لە 700 خێزانی ئەو کۆمەڵگایە کە پاش ڕزگارکردنی لە چنگی تیرۆریستان گەڕبوونەوە، جارێکی دی ئاوارە بوونەوە، ئه‌م ئاواره‌ بوونه‌ش بوه‌ به‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی سنوره‌كه‌ شارۆچكه‌كه‌ به‌ ته‌واووی جێبهێنڵن، قوتابیانیش ڕوونه‌كه‌نه‌وه‌ خوێندنگاكان و له‌ خوێندن داببڕێن.

بەڕێوەبەری ئاسایشی شنگال زیاتر گوتی” داوامان ئه‌وه‌یه‌ په‌كه‌كه‌ سنوره‌كه‌ چۆڵبكات، بۆ ئه‌وه‌ی داهاتووی قوتابیان له‌و سنوره‌ نه‌فه‌وتێت، چونكه‌ ئه‌مه‌ كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر ڕه‌وشی منداڵان له‌ داهاتوو، خه‌ڵكیش ته‌واوو بێزار بوون له‌ په‌كه‌كه‌.

Back to top button