په‌رله‌مانتارێك:ناونوسین بۆ حه‌شدی شه‌عبی جاشایه‌تیه، ئه‌وانه‌شی به‌و كاره هه‌ڵده‌ستن به توندترین شێوه سزا ده‌درێن.
خواكوڕك
جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت” ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی خه‌ریكی ناونوسینن بۆ حه‌شدی شه‌عبی ئه‌وه دڵنیابن جاشایه‌تیه، باجی قورس ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ئه‌م كاره.
(نازم کەبیر هه‌ریكی) جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندوه” ئه‌وانه‌ی ناو ده‌نووسن بۆ حه‌شدی شه‌عبی باجی ئه‌م كاره‌یان ده‌ده‌ن، به‌هیچ شیوه‌یه‌ك قابیلی قبوڵ نیه و ده‌ستوریش ڕێگا به‌م كاره ناڕه‌وایه‌تیه نادات له خاكی كوردستان، كه هاوولاتیانی هه‌ریمی كوردستان ناونوسبكرێن بۆ حه‌شدی شه‌عبی، بۆیه هه‌ر هێزێك له ده‌ره‌وه‌ی هێزه فه‌رمیه‌كانی حومه‌تی هه‌ریم و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بێت ده‌چێته خانه‌ی خیانه‌ت و جاشایه‌تیه‌وه و مایه‌یی قبوڵ نیه، هه‌ر كه‌سایه‌تی و لایه‌نێكی سیاسی له پشت بێت، ئه‌وه نوێكردنه‌وه‌ی كه‌لتوری جاشایه‌تیه و مێژووش ره‌حمی پی ناكات.
جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان زیاتر گوتویه‌تی” ئه‌وه‌ی ده‌ست له پشتی خه‌ڵك ده‌دات بۆ بوون به‌حه‌شدی شه‌عبی ده‌بێ ته‌حمولی به‌رپرسیاره‌تی بكات له كاتی خۆی، چونكه ئه‌مه نیشانه‌ی شه‌ڕ و ئاژاوه‌یه به حكومه‌ت و خه‌ڵكی كوردستان، هه‌رچیش ڕووبدات ده‌بێ ئه‌م كه‌س و لایه‌نانه باجه‌كه‌ی بده‌ن و شه‌ره‌كه له ئه‌ستۆ بگرن، له كوردستانیش له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ره‌حم به‌كه‌س ناكرێت و لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ركه‌سیك ده‌كری خۆی به‌و بابه‌ته سه‌رقال بكات و لێپێچینه‌وه‌ی توندی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.