مه‌سرور بارزانی: پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکان دووپات دەکەینەوە

مه‌سرور بارزانی، رۆژی زمان و کولتووری تورکمانی پیرۆز  دەکات، و ده‌ڵێت: پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکانی کوردستان دووپات دەکەینەوە.

له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس، مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی رۆژی زمان و کولتووری تورکمانی نووسیویه‌تی: “رۆژی زمان و کولتووری تورکمانی پیرۆز بێت”.

مه‌سرور بارزانی هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی: “لەم بۆنەیەدا پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکانی کوردستان دووپات دەکەینەوە”.

 

https://twitter.com/masrourbarzani/status/1725440533768581341?t=vM_-9Evhj2LKR6CYps1DQw&s=19

Back to top button