دژه‌ تیرۆری كوردستان: بە درۆنێکی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر

کەمێک پێش ئێستا دژه‌ تیرۆری كوردستان رایگەیاند: بە درۆنێکی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر

بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، کە لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کەمێک پێش ئێستا بڵاویکردۆتەوە، ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر 10:25، لە رێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر لە پارێزگای هەولێر کە پێشتر فڕۆکەخانەکە وەک بنکەیەکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بەکار دەهات.

Back to top button