سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری بەرگری عێراق دەکات

رۆژی شەممە 18ی نۆڤەمبەری 2023، لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز (ثابت محمد سعید العباسي) وەزیری بەرگری عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی عێراق و شەڕی تیرۆر و هەماهەنگی و کاری هاوبەشی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سووپای عێراق ئاڵوگۆڕ کرد.

Back to top button