بەرگری شارستانی هەولێر: لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بە ژمارەکانی 115 و 125 بکەن و تیمەکانمان دەگەنە لاتان

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر داوا لە هاووڵاتییان دەکات لەکاتی بارانبارینی بەلێزمە پابەندی رێنماییەکان بن و بە ژمارەکانی 115 و 125 بە زووترین کات تیمەکانیان ئاگاداربکەنەوە بۆ ئەوەی لەکاتی پێویستدا بەهانایانەوە بچن.

رێنمایی و ئاگادارییەکان بۆ هاووڵاتییان:

1- چاودێری دەوروبەرەکەتان بکەن کە چی ڕوودەدات.

2- چاودێری ڕادیۆی کەشوهەوای تەلەفزیۆن و ڕادیۆ ناوخۆییەکان بكەن یان سۆشیال میدیا بۆ پرسی تایبەت بەهەواڵ.

3- ئەگەر هۆشداری لافاوێکی خێرا بۆ ناوچەکەت درا، دەستبەجێ سەرکەون بۆ شوێنی سەلامەت بەرز.

4- لافاوی خێرا گەشە دەکات چاوەڕێ مەکە تا ئاو بەرز دەبێتەوە.

5- لە ناوچە نزمەکان دەربچن کە تووشی لافاو دەبن.

6- ئەگەر شۆفێری دەکەیت بە ڕێگا لافاواوییەکاندا ئۆتۆمبێل لێ مەخوڕە.

7- کۆکردنەوەی پێداویستییە گرنگەکان پێش کارەسات.

8- ئاوی خواردنەوە پڕ بکەرەوە.

9- ئەو خواردنانەی کە پێویستیان بەگەرمکردنەوە و چێشت لێنان نییە دابینیان بکەن.

10- پارەی نەختی.

11- دەرمان و پێداویستی فریاگوزاری سەرەتایی.

12- جل و بەرگ پۆشاکی پێویست.

13- چرای دەستی.

14- بەڵگەنامە گرنگەکان

15- ئامادە بە بۆ چۆڵکردن.

16- ئەو شوێنانە دیاری بکە کە دەبێ بچیت.

17- ڕێگاکانی گەشتە بەدیلەکان دیاری بکە کە تووشی لافاو نابن.

18- پلان دابنێ چی لەگەڵ ئاژەڵە ماڵییەکانت بکەیت.

19- تانکی غازی و بنزینی ئۆتۆمبێلەکەت پڕ بکەرەوە.

20- لەگەڵ خێزانەکەت باسی پلانەکانی لافاو بکە.

21- بڕیار بدە لە کوێ کۆدەبنەوە ئەگەر جیابوونەوە.

22- کەسێکی پەیوەندیدار دیاری بکە کە ئەگەر ئەندامانی خێزانەکەت جیابوونەوە، دەتوانرێت پەیوەندی پێوە بکرێت.

23- دڵنیابە لە هەموو ئەندامێکی خێزانەکەت زانیاری و پەیوەندییەکانی هەیە.

24- موڵک و ماڵی خۆت بپارێزە.

25- گواستنەوەی کەلوپەلی بەنرخ و مۆبیلیات بۆ ئاستێکی بەرزتر.

26- ماددە مەترسیدارەکان (وەک بۆیاخ، ڕۆن، قڕکەر و پێداویستی پاککردنەوە)دوور بخەرەوە.یان بیان گوازەرەوە بۆ شوێنی بەرزتر.

27- ئامێرە کارەباییەکان داببڕە.

28- ئەگەر تەڕ بوویت یان لەناو ئاودا وەستاویت دەست لە هیچ کەرەسەیەکی بارگاوی و کارەبای مەدە.

29- کەلوپەلی دەرەوە بهێنە ناو ماڵەوە یان بە باشی بیان بەستە،ئەمەش مۆبیلیات و سەبەتەی زبڵ و شتە جوڵاوەکانی تر دەگرێتەوە.

30- دەرچەی هەوا گۆڕکێ بۆ ژێرزەمینەکان دابخە بۆ ڕێگریکردن لە لافاو.

31- مەگەر ناچار بیت ئەگەر نا شۆفێری مەکە.

32- ئەگەر پێویست بوو شۆفێری بکەیت ، بە وریاییەوە گەشت بکە.

33- دڵنیابە ئۆتۆمبێلەکەت سووتەمەنی پێویستی هەیە.

34- ڕێگا پێشنیار کراوەکان بەپێی ڕێنمایی هاتووچۆیی پەیڕەو بکە.

35- دوور بکەوەرەوە ناوچە کارەساتبارەکان . ڕەنگە بوونی تۆ ڕێگری بکات لەڕزگارکردن یان ئۆپەراسیۆنە فریاگوزاریەکانی تر و بتخاتە مەترسی زیاترەوە.

36- چاودێری ڕێگاکانی شۆردراو و زەوی و دارە کەوتووەکان یان هێڵەکانی کارەبا بکەن.

37- لە شەودا وریابن کاتێک ناسینەوەی مەترسییەکانی لافاو قورسترە.

38- ئەگەر ئۆتۆمبێلەکە وەستا، وازی لێبهێنە ژیانی خۆت گرنگتر بەرچاوبگرە.

39- ئەگەر ئاو لە دەوری ئۆتۆمبێلەکەت بەرز بووە ، دەستبەجێ ئۆتۆمبێلەکە بەجێبهێڵە ، بە خێرایی سەرکەوتن بۆ سەر زەوییە بەرزەکان بڕۆن.

40- هەرگیز بە ڕێگا لافاواوییەکاندا لێ مەخوڕن ،بوەستە،بگەڕێوە،تادووچاری خنکان نەبیتەوە.

41- لەوانەیە جێگاو ڕێگاکە شۆردرابێتەوە. تەنها لە چەند ئینجێک ئاودا دەتوانیت کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەت لەدەست بدەیت.

42- لەوانەیە ئۆتۆمبێلەکەت سەرئاوبکەوێت بۆیە ئۆتۆمبێلەکان دەتوانن بەهۆی کەمتر لە ٢ پێ ئاوەوە سەرئاو بکەون.

43- بە ئۆتۆمبێل بە دەوری بەربەستێکاندا مەڕۆن، سوڕانەوە و بە ڕێگایەکی تردا سەلامەترە.

44- دوور بکەوەرەوە لەو شوێنانەی کە پێشتر لافاویان لێ هاتووە و هەوڵ مەدەن ئەو شوێنانە پێیاندا تێ پەرن.

45- دوور بکەوە لە هێڵەکانی کارەبا و وایەری کارەبا و کێبڵە بارگاویەکان.

46- دەستبەجێ شوێنەکەچۆڵ بکە، ئەگەر پێت وایە مەترسیت لەسەرە یان ئامۆژگاریت کرایت بۆ ئەوەی ئەو کارە بکەیت.

47- خێرا مامەڵە بکە وخۆت ڕزگار بکە نەک کەلوپەلەکانت.

48- پێش ئەوەی بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاوەوە هەراسان بیت،خۆت زووتر بچۆ بۆ شوێنێکی سەلامەت.

49- پێویستە خێزانەکان تەنها یەک ئۆتۆمبێل بەکاربهێنن بۆ ئەوەی لەیەکتر جیا نەبنەوە و قەرەباڵغی کەم بکەنەوە.

50- پێش ڕۆیشتن خزمەتگوزاری ئاو و غاز و کارەبا بکوژێنەرەوە بۆ دڵنیایی زیاتری ماڵەکانتان.

51- ماڵەکەت پارێزراو بکە هەموو دەرگا و پەنجەرەکان قوفڵ بکە.

52- ئەگەر ئاراستەی شوێنێکی دیاریکراو کرای بڕۆ بۆ ئەوێ.

53- هەرگیز هەوڵ مەدە بەناو ئاوی ڕژاودا بڕۆن یان مەلە بکەن لەبەر ئەوە مەترسی زۆری تیادایە.

54- ئەگەر ئاوی ڕژاو لە سەرووی پاژنەی پێیەکانتەوەیە بوەستە و بە ڕێگایەکی تردا بڕۆن.

55- ئەگەر بە خێرایی بجوڵێت، ئاو بە قووڵی ٦ ئینج دەتوانێت لە پێکانت بتخاتە خوارەوە.

56- ئاگاداربە خەڵک بە ئاوی لافاودا دەڕۆن و دەخنکێن

57- هەرگیز ڕێگە مەدە منداڵان یاری بە دەوری ئاوی بەرز، ئاوەڕۆی مەنهۆڵەکان و ڕووبارەکاندا بکەن و لێیان نزیک نەبنەوە.

58- ئەگەر کەسێک کەوتە ناو ئاوی لافاوەوە یان گیری خوارد پەیوەندی بگرن بە بەرگری شارستانیەوە.

59- بۆ گیرخواردوەن و ڕزگارکردنیان کەرەسەی گونجاو بەکاربێنن ئەگەر دەتوانیت شتێک فڕێ بدەیت بۆقوربانییەکە کە یارمەتی بدات لە دەست پێ گەیشتن و سەلامەتی ، وەک تایەی یەدەگ، یان پەتێکی بەهێز.یان٥ راهێڵەیەکی داری پتەو.

60- بەخێرایی پەیوەندی بکەن بە (115-125) وە پەیوەندی بکەن بۆ یارمەتی و هاوکاریتان و زانیاری شوێنی دروست بدەن.

61- چاوەڕێ بکەن تا سەلامەت دەبن بۆ گەڕانەوە بۆ شوێنەکانتان.

62- مەگەڕێنەوە بۆ ناوچە لافاواویەکان تاوەکو میری و بەرگری شارستانی ئاماژە بەوە دەکەن کە سەلاتە ئەوشوێنانە.

63- ئەگەر بینایەک لافاوی بەرکەوتبوو پێش چوونە ژوورەوە پشکنین بکەن بۆ سەلامەتی خۆتان و مال و منالەکانتان.

64- ئەگەر بینایەک هێشتا بەرکەوتەی لافاوی بوو یان بە ئاوی لافاو دەورە دراوبوو هەرگیز مەچۆ ناو بیناکەوە.

Back to top button