سبه‌ی‌ له‌ كوردستان پشووی‌ فه‌رمییه‌

حكومه‌تی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت : سبه‌ی‌ له‌ كوردستان پشووی‌ فه‌رمییه‌.

لە بەیاننامەیەکدا پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی بەرزی رێژەی پێشبینیکراوی باران بارینی سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، بە راوێژ لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و پارێزگارە بەڕێزەکان و ئیدارە سەربەخۆکان، بڕیاردرا سبەی، لەسەرجەم  دامو دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ناوەندەکانی خوێندنی ناحکومی بکرێتە پشوو.

لەبەیاننامەکە هەروەها هاتووە:” داواکارین لە هاونیشتیمانییان پابەندی رێکار و رێنماییەییە خزمەتگوزارییەکان بن و  نزیک نەبنەوە لە روبار و ئەو شوێنانەی ئاستی ئاوییان بەرز دەبێتەوە و، لەکاتی ناچاریشدا نەبێت هاتووچۆی رێگاکانی دەرەوە نەکەن.

هەورامانی دەشڵێت، تیمەکانی بەرگری شارستانی لە ئامادەباشیدابن بۆ هەر حاڵەتێکی فریاگوزاری.

Back to top button