ژنه‌ به‌رپرسێكی‌ په‌*كه‌*كه‌ له‌ سلێمانی‌ كوژرا

به‌رپرسی كۆكردنه‌وه‌ی باج و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌ندامی بۆ په‌*كه‌*كه بە ناوی‌ “گولسومه‌ دۆغان” لە سنووری سلێمانی کوژرا.

ئاژانسی‌ ئانادۆڵی تورکیا بڵاوی‌ كرده‌وه‌، تورکیا گولسومه‌ دۆغان كه‌ به‌ ناوی خوازیاری “ژیان ماردین” هه‌ڵسووڕانی هه‌بوو کوشت.

راشیگەیاندووە:” گولسومه‌ دۆغان، به‌رپرس بووه‌ له‌ كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ له‌ ژێر ناوی باج، ئه‌و سه‌رچاوه‌ مادییه‌شی بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر هێزه‌ ته‌ناهییه‌كان و یارمه‌تی لۆجستیكی رێكخراوه‌كه‌ به‌كار هێناوه‌ و، له‌ ناو منداڵانی خوار ته‌مه‌نی یاساییشدا له‌ هه‌وڵدا بوو بۆ پێوه‌ندی پێكردنیان به‌ چەکدارانی په‌*كه‌*كه‌.

Back to top button