پرسی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كلا ده‌كرێته‌وه‌ له‌ شاری كه‌ركوك.

خواكوڕك
وا بڕیارە ئەمڕۆ سی شه‌مه‌ 28/3/2017 ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە كۆبونەوەیەكدا تاوتوێی پرسی ئاڵای كوردستان و هەڵكردنی لەسەر فەرمانگەكانی دەوڵەت تاوتوێ بكات و بڕیاری پێویست له‌و باره‌وه‌ بدریت.
بڕیاری هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە لایەن پارێزگای كەركوكەوە و تەنگژەیەكی سیاسی لەنێوان پێكهاتەكانی شارەكە دروست كردووە و هەریەكە لە توركمان و عەرەبەكان بە ناكۆكن له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌، لیستی برایه‌تیش كه‌ له‌ هێزه‌ كوردییه‌كان پێكهاتووه‌ نایه‌وێت به‌ گرژی ئه‌و بڕیاره‌ بدرێ به‌لكو به‌ لێكتێگه‌یشتن و كۆده‌نگی، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر ڕێك نه‌كه‌وتن ئه‌وا كورد به‌ ته‌نها بڕیاره‌كه‌ په‌سه‌ند ده‌كات، چونكه‌ زۆرینه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پاریزگا كورده‌.

 

Back to top button