مەسرور بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی باپیر کامەلا دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی دایکی باپیر کامەلا، سکرتێری پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستە دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

بەڕێز باپیر کامەلا ، سکرتێری پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان .

بۆ کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەتان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

Back to top button