گوتەبێژی بارەگای بارزانی لێدوانێكی لەبارەی دیاریكردنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بڵاو كردەوە

گوتەبێژی بارەگای بارزانی رایدەگەیێنێت، كە سەرۆك بارزانی لەگەڵ ئەوە دایە دیاریكردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمانی عێراق، كۆدەنگی یان رەزامەندیی زۆرینەی لایەنە سووننەكانی ناو پارلەمانی عێراقی لەسەر بێت.

لە راگەیاندراوێکدا ل، دكتۆرە خالیدە خەلیل گوتەبێژی بارەگای بارزانی، رایگەیاند:” لەبارەی دیاریكردنی سەرۆكی تازەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەرۆك بارزانی لەگەڵ ئەوەدایە كە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئیستحقاقی پێكهاتەی سووننەیە و هەر كاندیدێكیش كە بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵدەبژێردرێت پێویستە كۆدەنگی یان رەزامەندیی زۆرینەی لایەنە سووننەكانی ناو پارلەمانی عێراقی لەسەر بێت.

Back to top button