سهرۆكی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی سەربازیى بەریتانی دەکات
ئهمڕۆ چوارشەممە 11/22، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى لە شاندێکی سەربازیى بەریتانی بە سەرۆکایەتیى مارشاڵ سامى سيمپسن، گهوره راوێژكارى بهرگريى بهريتانى له رۆژههڵاتى ناوهڕاست و باكوورى ئەفریقا كرد.
له كۆبوونهوهکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هەماهەنگی و هاریکاریى ئەمنی و سەربازیى دوولایەنە کرا.
تەوەرێکی کۆبوونەوەكه تایبەت بوو بە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریى ناوچەکە و دوورخستنەوەی عێراق لە شەڕ و پێکدادانی سەربازی.
سەرۆکی حکومەت جەختی لە پاراستن و دەستەبەرکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و رێزگرتن لە قەوارەی یاسایی و دەستووریى هەرێم و پتەوکردنی سیستەمی فیدرالی عێراق کردەوە .
سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رۆڵی کارای خۆی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بگێڕێت.