له ههولێر دوو ههزار و 389 تابلۆی شوێنه گشتییهكان كراون به زمانی كوردی
ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێر رایگهیاند، له درێژهی ئهو ههڵمهتهی دهستیان پێ كردووه، له ماوهی رابردوو تا ئێسته، زیاتر له دوو ههزار و 389 تابلۆی شوێنه گشتییهكان و كۆمپانیاكان له زمانی بیانییهوه كراون به كوردی.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێر، وێڕاى تەئکید کردنەوە لە جێبەجێکردنى فەرمانى مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، لە رۆژی جیهانیی زمانی دایک، تایبەت بە گرنگیدان و پاراستنى زمانی کوردى، دەستخۆشى لە سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەکان کرد کە بە دروستى کارەکانیان ئەنجامداوە و دەرەنجامى باش و دڵخۆشکەر لە هەڵمەتى گۆڕینى تابلۆکان بۆ کوردى هەن، کە تەنها لە ناو سەنتەرى شارى هەولێر لە ماوەى رابردوودا لە رێگەى تیمەکانەوە توانراوە (2389) تابلۆی چێشتخانە و ئوتێل و رێستۆرانت و کۆمپانیا و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت و شوێنە گشتیى و بازرگانییەکان بگۆڕدرێ بۆ کوردی.
گوتیشی، فەرمانگە و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانمان راسپارد سەرجەم خاوەن دوکان، چێشتخانە، هوتێل، مارکێت، ڕێستورانت، کۆمپانیا و شوێنە گشتییەکانی تر ئەوانەی تاکو ئێستا تابلۆکانیان نەکردۆتە کوردی ئاگادار بکەنەوە پابەندی بڕیارەکەبن و تابلۆی شوێنەکانیان بگۆڕن بۆ کوردی، بە پێچەوانەوە هەرکەس و خاوەن شوێنێک تابلۆكانی نهگۆڕێ، ڕێکارى پێبژاردن و داخستنى شوێنەکەى بەرامبەرى دەگیرێتەبەر.
باسی لەوەشکرد:” هەفتەى داهاتوو هەڵمەتێک لەلایەن سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانى دەستپێبکات بۆ پاککردنەوەى ئەو شوێنانە، دواتر هەرکەسێک ئەو کارە دووبارە بکاتەوە لەسەر دیوار ریکلام بنووسێت ئیجرائاتى لەگەڵ بکرێ و کەسەکەش دەستگیربکرێت.