لە هەولێر 47 هەزار نەمام دەچێندرێن
لە راگەیاندراوێکدا وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەڕاسیمێکدا هەڵمەتێکی نەمام چاندن لە هەولێر بەڕێوەدەچێت و 47 هەزار نەمام دەچێنرێن.
وەزارەتەکە راشیگەیاندووە:” ئەم پڕۆژەیە لە چوارچێوەی گرنگیدان بە سەوزکردن و ژینگە و رووبەروبونەوەی گۆڕانی کەشو هەوا لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، بەناوی (NEFES)ـە و بە چاندنی 47 هەزار نەمام لە فەرمانگەی دارستانی کەسنەزانەوە دەستپێدەکات.
بەگوێرەی داتاکانی دەستەی پاراستن و چاکردنی ژینگە، لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمەوە تا مانگی تەممووزی ئەمساڵ رێژەی سەوزایی لە هەرێمی کوردستان بۆ سەدا 18 زیادیکردووە.