بە فەرمانی مەسرور بارزانی 100 تووشبووی تالاسیمیا چاندنی مۆخیان لە دەرەوەی وڵات بۆ دەکرێت

بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رەزامەندی درا لەسەر چارەسەرکردن و چاندنی مۆخ بۆ 100 تووشبووی نەخۆشی تالاسیمیا لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان.

بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە راسپێردران بە گرتنەبەری رێکاری پێویست بە مەبەستی چارەسەری نەخۆشەکان لە هەردوو وڵاتی تورکیا و ئوردن.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بارودۆخی تەندروستی توشبووان لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان دەکاتە بنەما بۆ ریزبەندی کردنیان بە مەبەستی چارەسەرکردنیان لە دەرەوەی وڵات.

Back to top button