د. شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: ئێسته تێگه‌یشتنێكی زۆرباش هه‌یه كه كێشه‌ی مووچه چاره‌سه‌ر بكرێ

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممە 23ی نۆڤەمبەری 2023، د. شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، ماوه‌ی كۆمسیۆنی عێراق درێژ كراوه‌ته‌وه و حكومه‌تی عێراق ناچار كراوه ئه‌ركی دارایی و پێویستییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی كوردستان بگرێته ئه‌ستۆ و بۆ ئه‌وه‌یش هیچ بیانووێك نه‌ماوه كه له مانگی شوبات هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌كرێ.
له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مووچه‌یش، روونیكرده‌وه كه ئێستا تێگه‌یشتنێكی گه‌وره هه‌یه كه كێشه‌ی مووچه چاره‌سه‌ر بكرێ و دوو نامه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان بۆ سوودانی نێردراوه و وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه پێویستی به هه‌موواركردنه‌وه‌ی بودجه هه‌یه.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد ئه‌و نووسراوانه‌ی دوێنی له نووسینگه‌ی سوودانی بڵاوکرایه‌وه وه‌ڵام بوو بۆ نامه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان و پێشتر ئه‌و وه‌ڵامانه گه‌یشتوون. هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه هه‌وڵی زۆر هه‌یه بابه‌تی مووچه له كێشه‌ی سیاسی جیا بكرێته‌وه.
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، د.شاخه‌وان عه‌بدوڵا باسی له‌وه كرد، تا نۆی كانوونی دووه‌م په‌رله‌مان له پشوو ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تا ئه‌و كاته سوننه رێكنه‌كه‌ون له‌سه‌ر كه‌سێك ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه له دانیشتنێكدا بڕیاری كۆتایی ده‌درێ.