سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی رەوتی غەدی سووریا دەکات

ئەمڕۆ شەممە 25ی نۆڤەبەری 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەحمەد ئەلجەربا، سەرۆکی رەوتی (الغد)ی سووری کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی سووریا و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان بەشێوەیەکی ئاشتییانە و رێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد و هەموو پێکهاتەکان لە سووریا و پەرەپێدانی بەیەکەوەژیان لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکان.

Back to top button