وەزارەتی تەندروستی: دەرمانخانەیەك لە هەولێر تاوانێكی گەورەی ئەنجام داوە و داخرا
وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای دەكات كە دەرمانخانەیەك لە شاری هەولێر “تاوانێكی گهوره”ی ئهنجام داوه و داخرا و مۆڵهتهكهی راگیرا و تۆمهتبارهكانیش دهدرێنه دادگا.
له راگهیهندراوێكی وهزارهتی تهندروستیدا هاتووه “ڕێکەوتی ٢٦ی١١ی٢٠٢٣ لێژنەی باڵای چاودێریی دەرمان لە وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ لقی هەولێری سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان و پۆلیسی شارەوانی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر، پشکنینی بۆ دەرمانخانەیەک ئەنجام دا لەبەرامبەر تاوانێکی گەورەی دژ بە بەرژەوەندی هاووڵاتیان کە دەرکەوت دەرمانخانەی CVS Pharmacy نرخ و ستیکەری فەرمی کوالیتی کۆنتڕۆڵی لەسەر دەرمانەکان لابردووو بۆ ئەوەی بەنرخێکی گرانتر دەرمان بە هاوڵاتیان بفرۆشێت و بەم ڕێگەیە تاوانی فێڵکردن و گران فڕۆشتنی ئەنجام داوه.”
ئاماژهش به ئهوه دراوه كه وەزارەتی تەندروستی دەسبەجێ بڕیاری دا بە داخستنی دەرمانخانە و ڕاگرتنی مۆڵەتی دەرمانخانە و ڕاگرتنی مۆڵەتی پیادەکردنی پیشەی دەرمانسازی و هەواڵەکردنی تۆمەتباران بۆ دادگا بۆ وەرگرتنی ڕێککاری یاسایی.
وەزارەتی تەندروستی جەخت لە سەرجەم دەرمانخانە و سەنتەر و نەخۆشخانە تایبەتەکان دەکاتەوە خۆیان دوور بگرن لە دەرمان و پێداویستی پزیشکی بێ ستیکەر و نافەرمی و هاووڵاتیانیش ئاگادار دەکاتەوە، هۆشیار بن لە کاتی کڕینی دەرمان بە نرخی فەرمی سەر ستیکەر و دڵنیابوونەوە لە هەبوونی ستیکەری ئەلیکتڕۆنی.