كه‌نعان خه‌یلانی:ناهێڵین به هۆی حه‌شدی شه‌عبی یه‌كڕیزی نیشتیمانی له پارێزگای هه‌ولێر تێكبدرێت.

خواكوڕك
سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر ڕایده‌گه‌ێنێت” هه‌ر كه‌سیك به فه‌رمی كار بۆ ناونوسكردنی خه‌ڵكی سنوری پارێزگای هه‌ولێر بكات، لێی قبوڵ ناكرێ، چونكه ئه‌و پرسه لادانه له یاسا.
(کەنعان خەیلانی) سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگه‌یاندوه” هه‌ر پرسێك كاریگه‌ری هه‌بێت له سه‌ر یه‌كڕیزی نیشتیمانی له سنوری پارێزگای هه‌ولێر لای ئێمه ڕه‌تده‌كریته‌وه، چونكه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر نوێنه‌ری شه‌رعی خه‌ڵكی سنوری پارێزگای هه‌ولێره، بۆیه ناونوسكردنی گه‌نجانی سنوری هه‌ولێر بۆ ریزی حه‌شدی شه‌عبی لای ئێمه قبوڵكراو نیه و ڕه‌تده‌كرێته‌وه،هه‌روه‌ها به پێی یاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه ده‌كری كه سه‌رقاڵی ئه‌و بابه‌ته‌ن،
خه‌یلانی زیاتر گوتی” پرسی ناونوسكردنی گه‌نجان بۆ حه‌شدی شه‌عبی هه‌ر كه‌سێك پێی هه‌ڵبستێ ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی سزای توند ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ی وترا له قه‌ازای سۆران، هیچ نیه و ته‌نها ریكلام بۆ خۆی ده‌كات،ئه‌و هه‌ڵسوڕاوه‌ی گۆران، بۆه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر و فراكسیۆنی پارتی دژی ئه‌و بابه‌ته‌یه به هه‌موو شیوه‌یه‌ك كه ببێته هۆكاری ئه‌وه‌ی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و نیشتیمانی و كوردایه‌تی تێكبدات.