سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق دەکات

رۆژی دووشەممە 27ی تشرینی دووەمی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز عەلی رەزا گونای باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دواپێشهاتەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کرایەوە.

Back to top button