پهرلهمانتارێكی پێشووی پارتی: بڕیار رەشیدی پەرلەمانتاری یەكێتی بۆتە گوتەبێژی تەیف سامی
بڕیار ڕەشید، پەرلەمانتاری یەكێتی، جارێكی دیكە پاساوی بۆ ئەو ئاستەنگانە هێنایەوە كە لە لایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بۆ ناردنی مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان دروست دەكرێت و بانگەشەی ئەوەی كرد گوایە داتاكانی هەرێمی كوردستان ناتەواوە.
لە بەرامبەردا ئیدریس ئیسماعیل، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: “بهداخهوه بڕیار رەشید بۆتە گوتەبێژی تەیف سامی، ههر رۆژهو به ناوی ئهوهوه لێدوانێك دهدات، من تێناگهم تیمی یهكێتی له حكومهتی هەرێمی كوردستان و بە دیاریكراویش جێگری سهرۆك وەزیران چۆن رازین بەوەی پەرلەمانتارێكیان پێچەوانەی ئەوان زانیاری ناڕاست بدەن؟ خۆ هەمووی 24 كاتژمێر تێنەپەڕیوە بەسەر ئەو قسانەی كاك قوباد تاڵەبانی كە گوتی هەرێمی كوردستان هەموو پابەندییەکی جێبەجێ کردووە و پێویستە حكومەتی فیدڕاڵی مووچەی فەرمانبەران بنێرێت.”
ئەو پەرلەمانتارە جەختی لەوە كردەوە كە دەبێت “یەکێتی لێپێچینەوە لەو پەرلەمانتارەی بكات و بزانێت ئاخۆ ئەو پەرلەمانتارە بەرامبەر بە چی بۆتە محامی تەیف سامی؟”
ئەوەشی خستەڕوو كە سیاسەتی بانێكە و دوو هەوا سیاسەتێكی كورتخایەنە و هەر لایەنێك پەیڕەوی لێ بكات، زەرەری پێ دەگات، “پەیوەندی پارتی و یەكێتی لەم دواییانە بە ئاراستەی چارەسەری هەموو ناكۆكییەكان هەنگاو دەنێت و ئەنجامی دڵخۆشكەر هەیە، كەواتە پێویستە رێگە بەو دەنگە نەشازانە نەدرێت كە بۆ خۆبەناوبانگكردن بێت یان هەر هۆكارێكی دیكە، زانیاری ناڕاست دەدەن یان هەوڵی قووڵكردنەوەی ناكۆكییەكان دەدەن.”