ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له ده‌سته‌ى گشتی ده‌ستپاكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆ ڕای گشتی.
خواكوڕك
لە ڕوونکردنەوەیەكدا کە وێنەیەکی ده‌ست (خواكورك) كه‌وتوه‌و تێداهاتوه” دەستەی دەستپاکی ڕایگەیاندووە کە، له سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستانه‌وه به‌رده‌وام زانیارى و داتایان له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى بۆ ناردوون، ئاماژە دراوە کە له تەنیا ساڵى ڕابردوو زیاتر له (100) فایلى له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى بۆ ناردوون و له ڕوو‌ى ماددى و مه‌عنه‌وییه‌وه هاوكارییان كردوون.
دەقی ڕوونکردنەوەکە:-
“ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك ده‌زگایه‌كى تایبه‌تمه‌ند كه به یاسا دامه‌زراوه و کار لەسەر دژایه‌تى گه‌نده‌ڵى ده‌كات. به هۆى نه‌بوونى توانایى مرۆیى و ماددى ته‌نها له هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و كادرى متفریغى هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌ركه‌كانى، واتا ئێمه له نیوه‌ى هه‌رێمى كوردستان هیچ نووسینگه‌مان نییه بۆ ئه‌وه‌ى كاره‌كانى تێدا ئه‌نجام بده‌ین.
له‌م ڕۆژانه ڕاپۆرتى ساڵانه‌ى خۆى له‌سه‌ر كار و چالاکییه‌كانى ساڵى 2016 بڵاو كرده‌وه. له‌و باره‌یه‌وه به‌پێویستمان زانى ئه‌م چه‌ند خاڵه ڕوون بكه‌ینه‌وه:
1. گه‌نده‌ڵى وه‌ك په‌تایه‌كى ترسناك له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان بوونى هه‌یه، به‌بێ جیاوازى له شاره‌دێ و قه‌زا و پارێزگاكان ، كه‌م و زۆرى گه‌نده‌ڵى په‌یوه‌سته به زۆرى دام و ده‌زگاكا ره‌سمیه‌كان و بڕى ئه‌و بووجه‌یه‌ى كه بۆیان ته‌رخان ده‌كرێت.
واته ئێمه دڵنیاین كه سه‌رجه‌م ئه‌و زانیاریانه‌ى لاى ئێمه هه‌ن له‌سه‌ر بوونى گه‌نده‌ڵى ته‌نها به‌شێكن له‌وه‌ى له واقیعدا بوونى هه‌یه.
2. ئێمه داتاى سه‌رجه‌م زانیارى و داواكان، بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه، به‌پێى یاسا هه‌ر زانیارییه‌كمان بۆ بێت، ده‌بێـت تۆمارى بكه‌ین. ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه ته‌نها سه‌رپێچیى كارگێریش بێت، دوایى پۆڵێن ده‌كرێت و به‌پێى پسپۆڕى ته‌عامولى له‌گه‌ڵ ده‌كرێـت. زۆر جار له‌سه‌ریه‌ك بابه‌ت چه‌ندین زانیارییمان پێ ده‌گات.
3. سه‌رۆكى ده‌سته به هیچ شێوه‌یه‌ك باسى هیچ پارێزگایه‌كى هه‌رێمى نه‌كردووه كه گه‌نده‌ڵى زۆرتر بێـت له‌وانى تر، وه‌ك ئه‌وه‌ى له میانه‌ى چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ى ڕووداودا كراوه‌ته مانشێتێكى لاوه‌كى. به‌ڵكو ته‌نها داتاكان خراوه‌نه‌ته‌ڕوو، به‌پێچه‌وانه‌وه داواى سزایى و هه‌واڵده‌رى له هه‌ولێر له هه‌ندێ قۆتاغدا له سلێمانى و دهۆك كه‌متر بووه، هه‌ندێك جاریش نزیك بوون له یه‌كتریه‌وه، ئامارى داوایى هه‌واڵده‌رى و سزایه‌كان له هه‌ر سێ پارێزگاكان بۆ ساڵى 2016 به‌م شێوه‌یه بوو:
داواى هه‌واڵده‌رى داواى سزایى
هه‌ولێر 54 51
سلێمانى 70 70
دهۆك 70 70
داوایى ئیحاله‌كراوه بۆ دادگاكان
هه‌ولێر 9
سلێمانى 10
دهۆك 33
ئێستا ژماره‌ى داوا سزاییه‌كان كه ماوه‌ته‌وه به‌م شێوه‌یه:
داوایى سزایى
هه‌ولێر 65
سلێمانى 51
دهۆك 22
ئه‌و ژمارانه به‌رده‌وام گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا دێن و به‌شێك له داوا سزاییه‌كان له پارێزگاكانه‌وه ده‌گوازرێته‌وه هه‌ولێر به‌و پێى یه پایته‌خته و وه‌زاره‌ته‌كانى لێیه به‌پێى پسپۆڕى شوێن، یا هه‌ندێكیان داده‌خرێن به بڕیارى دادوه‌رانى لێكۆڵینه‌وه‌ى ده‌سپاكى.
4. به‌نیسبه‌ت هاوكاریى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى، ئه‌و ده‌سته‌یه به یاسا دامه‌زاره‌وه و به‌پێى هاوكارى دام و دەزگا ڕه‌سمییه‌كان ناتوانێت هیچ ئه‌ركێكى جێ به‌جێ بكات، بۆیه له سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستانه‌وه به سوپاسه‌وه به‌رده‌وام زانیارى و داتایان له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى بۆ ناردووین له ساڵى ڕابردوو زیاتر له (100) فایلى له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى بۆ ناردووین و له‌ڕوو‌ى ماددى و مه‌عنه‌وییه‌وه هاوكارییان كردون. حكومه‌تى هه‌رێم و په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى، دیوانى چاو‌دێرى دارایى، داواكارى گشتى، ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى مه‌ده‌نى، ڕاگه‌یاندنه‌كان، هه‌موویان هاوكاربوون له پڕۆسه‌ى دژایه‌تى گه‌نده‌ڵى.
بۆیه به پێویستمان زانى ئه‌م ڕوونكردنه‌وه بڵاو بكه‌ینه‌وه.
هه‌ولێر
2017/3/27”