باڵیۆزی ژاپۆن له‌ عێراق: گفتوگۆمان لەگەڵ مەسرور بارزانی بەرهەمدار بوو

دوێنێ سێشەممە 28ـی 11ـی 2023، لە رێوڕەسمی راگەیاندنی کۆمەڵەی دەرچووانی راهێنانەکانی جایکای ژاپۆنی لە هەولێر، کە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و فوتۆشی ماتسۆمۆتۆ، باڵیۆزی ژاپۆن له‌ عێراق ئامادەبوون، گفتوگۆیان لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و چەند پڕۆژەیەکی هاوبەش کردووە.

فوتۆشی ماتسۆمۆتۆ، باڵیۆزی ژاپۆن له‌ عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) تویتەری پێشوو نووسویەتی: لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گفتوگۆیەکی بەرهەمدارمان هەبوو، هەروەها لەسەر دوو بیرۆکە قسەمان کرد بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دوولایەنەکان لەنێوان کوردستان و ژاپۆن، کە ئەوانیش گفتوگۆ کردن بوو سەبارەت بە ناساندنی سیستەمی پەروەردەی ژاپۆنی لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان و برەودان بە پڕۆژەی پاککردنەوەی ئاوی زێرابی هەولێر و پتەوکردنی ئاڵوگۆری بازرگانی بوو.

راشیگەیاندووە: بەڵێنم بە سەرۆکی حکومەت دا کە هەموو هەوڵێکی خۆم دەخەمە گەڕ بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و هەروەها گرنگیدانمان بۆ دانووستانی ئاشتیانەی نێوان هەولێر و بەغدا.

 

 

 

 

Back to top button