سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەولێر دەکات

رۆژی چوارشەممە 29ی تشرینی دووەمی 2023، لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز یان برێم کونسوڵی گشتی نوێی فەڕەنسا لە هەولێر کرد.

لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە بەڕێز یان برێم کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

هەر لە دیدارەدا تیشک خرایە سەر دۆستایەتی نێوان گەلی کوردستان و گەلی فەڕەنسا، هەروەها جەخت لە پەرەپێدان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرایەوە.

Back to top button