مهسرور بارزانی: هەمەچەشنكردنی ئابووری و پشتیوانیکردنی جووتیاران، ئەو بەڵێنانەن کە جێبەجێیان دەکەین
ئەمڕۆ چوارشەممە 29/11/2023، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەمەچەشنکردنی ئابووری و پاڵپشتیکردنی جووتیاران و بەهێزکردنی کەرتی تایبەت، دوو تەن هەنگوینی کوالیتی بەرزی کوردستان لە رێگەی ئاسمانییەوە گەیشتە دەوڵەتی قەتەڕ.
لەمبارەیەوە مهسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ههرێمی كوردستان له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی (فهیسبووك) رایگەیاند: “هەمەچەشنكردنی ئابووری و پشتیوانیکردنی جووتیاران و بەهێزکردنی کەرتی تایبەت، ئەو بەڵێنانەن کە جێبەجێیان دەکەین.”
سەرۆکی حکومەت راشیگەیاند: “هەنگوین بەشێکی گرنگی بەرهەمی نیشتمانیمانە، خۆشحاڵم کە لە ئەمڕۆوە، هەنگوینی بەچێژ وکوالێتی بەرزی کوردستان لە بازاڕەکانی دەوڵەتی قەتەڕ بەردەستە و زیاتر لە دوو تەن هەنگوین بە سەرکەوتوویی لە رێگەی ئاسمانییەوە هەناردە کرا.”
هەروەها مەسرور بارزانی نووسیوویەتی : “زیاتر لە 200 هەنگەوان بەشدارن لە هەڵمەتی هەناردەکردنی هەنگوین.”
راشیگەیاندووە: “حکومەتی هەرێمی کوردستان کار بۆ دۆزینەوەی بازاڕی ناوخۆیی لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات و تا ئێستا پتر لە تەنێک هەنگوین فرۆشراوە.”