مەسرور بارزانی گەیشتە ئیمارات
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمی شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی ئیمارات گەیشتە شاری دوبەی بۆ بەشدارییکردن ل کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی کەش و هەوا (#COP28).
هاوکات، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیماراتەوە پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ‘ئێکس’ بڵاوکردەوە و دەڵێت:” خۆشحاڵم کە لە ئیماراتم بۆ بەشداریکردن لە گفتوگۆکان لە لوتکەی جیهانی کەشوهەوا .
هەروەها دەشڵێت:” پشتگوێخستنی مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا بژاردە نییە و وەک گەلێک و بەشێک لە ناوچەکە دەبێت رۆڵی کارامان هەبێت.