پێشهوا ههورامانی: بهشداری سهرۆكوهزیرانی ههرێمی كوردستان له لوتكهی جیهانی كهشوههوا تەشریفاتی نییە
گوتهبێژی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایدهگهیهنێت، بهشداری سهرۆكوهزیرانی ههرێمی كوردستان له لوتكهی جیهانی كهشوههوا تەشریفاتی نییە و ئەم بابەتە لەناو دیدگای بەڕێزییان بەگرنگییەوە کاری بۆدەکرێت.
دهقی راگهیهندراوهكهی پێشهوا ههورامانی:
بەنسبەت سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەشداری لە لوتکەی جیهانی کەشوهەوا بەشدارییەکی تەشریفاتی نییە و ئەم بابەتە لەناو دیدگای بەڕێزییان بەگرنگییەوە کاری بۆدەکرێت.
سەرۆکوەزیران وەک تاکە سەرکردە لەم ناوچەیەدا هەنگاوی کرداری بۆ ئەم پرسە ناوە و هەم لە نووسینگەکەی خۆی هەم لە کابینەکەیدا گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا جێی بایەخن و لەماوەی رابردوو کاری زۆر باشکراون بە مەبەستی ژینگەپارێزی گرنگترینییان:
1- لەمانگی ئابی ساڵی 2021 حکومەتی هەرێمی کوردستان بریاریدا سووتاندنی غاز لە سەرجەم پالاوگەکانی نەوت لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان قەدەغە بکرێت، دەستبەجێ بریارەکە جێبەجێ بکرێت، رۆژانە زیاتر لە 150 ملیۆن پێ سێجا غاز دەسوتێندرا، بەهۆی نیگەرانیەکانی ژینگە و کەشوهەوا حکومەت بە تەواوی ئەوکارەی قەدەغە کرد.
2- لە مانگی ئایاری ساڵی 2023 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی گەورەترین وێستگەی وزەی خۆری لە هەرێمی کوردستان دانا،
پرۆژەکە بە بڕی 100ملیۆن دۆلار بە توانای 25 مێگاوات ئەنجام دەدرێت، بریارە لە ساڵی 2024 تەواو بکرێت.
3- کابینەی نۆیەم زیاتر لە 100 پۆندی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان دروستکردووە بۆ گلدانەوەی ئاوی باران، ئەم پۆندانە وەک رزگارکەری ئاو بۆ مانگەکانی هاوین کاردەکەن، کێلگە کشتوکاڵییەکان و کەرتی ئاژەڵداری دەپارێزن جگە لەوەی رێگری لە لافاو و تێکدانی زەوییە کشتوکاڵیەکان دەکات.
4- لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کارگەیەکی پێشکەوتووی ریسایکلینی قیری لە هەولێر کردەوە، کارگەکە بە گوێرەی ستانداردی ژینگەیی هاوچەرخ دروست کراوە و یەکەم کارگەیە لە جۆری خۆی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بکەوێتە کار.
پێشهوا ههورامانی
گوتهبێژی حكومهتی ههرێمی كوردستان