حکومەتی هەرێم بڕیارێك لە بەرژەوەندی فەرمانبەران دەردەكات
بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان، کە پاڵپشت بە نووسراوێکی ئەنجومەنی وەزیران دەرچووە و كۆپییەكی دەست “خواکوڕک” كەوتووە، تیایدا بڕیاردراوە بە هەژماركردنی راژەی پارێزەرایەتی و ئەندازیاری و پزیشكی.
لە بڕگەی یەکەمی نووسراوەكەدا هاتووە: “هەژماركردنی راژەی پارێزەرایەتی و ئەندازیاری و پزیشكی، پێش دامەزراندن هەژمار دەكرێت، واتا نەكەوتبێتە نێو راژەی كردارەكی (فیعلی) فەرمانبەر، نەك نێوان دوو دامەزراندن.”
لە بڕگەی دووەمی بڕیارەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو: “هەر فەرمانبەرێك زیاتر لە جارێك دامەزرابێت، هەر راژەیەكی دیكەی هەبێت لەنێوان دامەزراندنەكانی، ئەوە بۆی هەژمار دەكرێت، ئەویش لە چوارچێوەی رێنوێنییە بەركارەكاندا.”
پێشتر ئەنجومەنی وەزیران بە فەرمانێک لە 6ی12ی 2020وە هەموو نووسراوێكی تایبەت بە هەژماركردنی راژەی راگرتبوو، دواتر ئهنجومهنی وهزیران، بە نووسراوێك كە له 31ی 5ی 2022، دەرچوو، بڕیاری دا هەژماركردنی خزمەتی فهرمانبهران بەپێی چەند رێكار و مەرجێك بكرێتەوە.