وەزارەتی سامانەسروشتییەکان: زیاتر لەنیوەی هەرێمی کوردستان نەوتی سپی ماڵانیان وەرگرتووە 

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا بڕی نەوتی دابەشکراوی بەسەر پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان راگەیاند و تێیدا ئاماژەی بەوەدا، لە پارێزگای هەولێر؛ نزیکەی 60 ملیۆن لیتر دابەشکراوە، سلێمانی؛ نزیکەی 59 ملیۆن لیتر دابەشکراوە و لە دهۆکیش؛ نزیکەی 32 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە.

لە راگەیاندراوەکەدا هەروەها هاتووە، تائێستا نزیکەی 756 هەزار خێزان لە وەرگرتنی نەوتی سپی سوودمەند بوونە و دەکاتە زیاتر 58%ـی کۆی ژمارەی خێزانەکانی هەرێم.

Back to top button