مووچەی مانگی 11ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت

کۆتایی ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی 11ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڵاویکردەوە :” دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێرییاریەکانی ئەنجام داون و بانکەکانی ئاگادارکردوونەتەوە، رۆژی پێنج شەممە 7ی كانونى يەكەم 2023، مووچەی مانگی 11ی 2023ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

Back to top button