کێشە دەکەوێتە نێو بەرپرسانی دەزگا ئەمینییەکانی یەکێتی

میدیاکانی دەباشان:
کێشە و ناکۆکی نێوان ئاسایشی یەکێتی و ئۆپەراسیۆنەکان و دەزگای زانیاری، جەلالی شێخ ناجی و هیوای ئاسایش دوردەخاتەوە

ــ بەرپرسانی ئاسایش بەزۆر و بەھۆی ناکۆکی دەبرێنە دەزگا

بەپێی نوێترین زانیاریەکان بافڵ جلال حیسامەدین بەھۆی ناڕەزایەتیە زۆرەکانی لەکارە تەواو نەکراوەکانی و فشار و داواکاریەکانی ــ پۆڵۆی شاڵاو عەسکەری ــ بڕیاری داوە جلالی شێخ ناجی لە پۆستی دەزگای زانیاری ـ دوربخاتەوە و خانەنشینی بکات وەک مستەفا چاوەڕەش.

هەر بەپێی زانیاریەکان بافڵ بەنیازە ھیوای ئەحمەدی سناعە لەئاسایش دوربخاتەوە و لەبری جلالی دابنێت و جگە لەوەی کە بریاری داوە خالید ماوەتیش بکاتە جێگری ،

دانانی ھیوا و خالیدی ئاسایش پەیوەندی بە ناکۆکیەکانی نێوان ھیوای ئاسایشی سلێمانی و سەرخێڵی ئۆپەراسیۆنەکان هەیە، بە تایبەت لە پرسی قاچاخچیەتی و گرتنی ھەر کەس کە حزب فەرمان دەکات و بە بێ فەرمانی دادوەر و دابەش کردنی زۆن و مەرزەکان لەنێوان خۆیاندا .

سەرخێڵ لە قاچاخچیەتی بە نیپاڵیەکان و ھێنانی شتومەک و لەپڕ ھەڵکوتانە سەر خەڵکی ڕفاندنیان پرس و حیساب بۆ ھیوای ئاسایش ناکات، ھیواش لە پرسی قاچاخی مەرزەکان ـ ئیتیفاق ـ سەرخێڵ بەشداری چاڵاکی پێناکات .

جگە لەوەی سەرخێڵ دەیەوێت بە ئۆپەراسیۆنەکان ھەمان کاری ئاسایش بەزیادە بکات و جێگا بەگەورە بەرپرسانی ئاسایش لێژ بکات و بەوەش ناکۆکی گەورە لەنێوانیان دروست بوە ،

لابردنی جلالی شێخ ناجی لە کاتێکدایە کە ماوەی ساڵ و نیوێکە لەو پۆستەدایە و تا ئێستاش فەرمانی ھەرێمی لەلایەن حکومەتی ھەرێم بۆ دەرنەچوە و وەکو فەرمانبەرێکی حزبی دەوام دەکات و موچەکەشی لە دەباشان وەردەگرێت و ھیچ دەزگایەکی ئەمنیش حساب بۆ فەرمان و راسپاردەکانی ناکەن.

Back to top button