كۆمپانیاكان ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان و وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌نه‌وه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2023/12/٢٠٢٣١٢٠٨_١١١٨٥٨-scaled.jpg)
شاندێکی هەرێمی کوردستان دوێنێ پێنجشەممە گەیشتنە دوبەی و، بەشداری لە كۆنفرانسی ساڵانه‌ی ئه‌نجومه‌نی بازرگانی عێراقی – به‌ریتانی (IBBC) له ئیمارات دەکەن .
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر کە بەشداری کۆنفرانسەکە دەکات رایگه‌یاند، ئه‌و جۆره كۆنفرانسانه ده‌بنه هۆی به‌ره‌وپێشڤه‌چوونی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌نێوان هه‌موو لایه‌كدا، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی به‌رده‌وام جه‌خت له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كان له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه.
گوتیشی:” له كۆبوونه‌وه‌كانمان له‌گه‌ڵ شانده به‌شداربووه‌كانی كۆنفرانسه‌كه زیاتر گفتوگۆ له‌باره‌ی ته‌وه‌ره‌كانی په‌روه‌رده، پیشه‌سازی، گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا و كشتوكاڵ و چه‌ند ته‌وه‌رێكی دەكه‌ین.
روونیشیكرده‌وه: ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك بوو به‌هۆی جه‌نگی داعشه‌وه كۆمپانیاكان به‌شێكیان هه‌رێمی كوردستانیان به‌جێهێشت، به‌ڵام ئێستا كۆمپانیاكان دووباره ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان و وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌نه‌وه.