بارەگای بارزانی : تێڕوانینی سەرۆك بارزانی بەمشێوەیەیە كە پێویستە ڕێگە بەوە بدرێت پێكهاتەكان خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن

بارەگای بارزانی لە راگەیاندراوێکدا لەبارەی دابەشكردنی كورسیی پێكهاتەكان لە هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان، ئاماژەی بەوە کرد، “تێڕوانینی سەرۆك بارزانی بەمشێوەیەیە كە پێویستە ڕێگە بەوە بدرێت پێكهاتەكان خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن و هیچ چوارچێوەیەكی دیاریكراو بەسەریاندا نەسەپێندرێت”.

دەقی راگەیاندراوەکەی بارەگای بارزانی:

سەبارەت بە بابەتی میكانیزمی دابەشكردنی كورسیی پێكهاتەكان لە هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان و بوونی هەندێ هەوڵ بۆ گۆڕین و دەسكاریكردنی كورسی و مافەكانی پێكهاتەكان و چۆنیەتیی بەشدارییان لە هەڵبژاردن، تێڕوانینی سەرۆك بارزانی بەمشێوەیەیە كە پێویستە ڕێگە بەوە بدرێت پێكهاتەكان خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن و هیچ چوارچێوەیەكی دیاریكراو بەسەریاندا نەسەپێندرێت. پێكهاتەكان بەشێكی ئازیز و گرنگی كۆمەڵگەی كوردستانین و نابێ ئیستحقاق و مافەكانیان تێكهەڵی هیچ بەرژەوەندییەكی سیاسی و نادادپەروەرانە بكرێت.

بارەگای بارزانی

10ی كانوونی یەكەمی 2023

………………………..

بيان من مقر بارزاني

حول آلية توزيع مقاعد كوتا المكونات في إنتخابات إقليم كوردستان ، ووجود بعض المحاولات للتغيير والتلاعب بمقاعد وحقوق هذه المكونات وكيفية توزيع المقاعد وطريقة المشاركة في الانتخابات، يرى الرئيس بارزاني بوجوب السماح للمكونات ، بتقرير مصيرها بنفسها. دون فرض أي إرادة عليها من خارجها . لأن هذه المكونات هي جزء مهم من المجتمع الكوردستاني ، ويجب أن لا تختلط حقوقها بأي مصالح سياسية أو يتم التعامل معها بشكل غير عادل .

مقر بارزاني

١٠ كانون الأول ٢٠٢٣

Back to top button