وەزارەتی دارایی راگەیاندراوێکی لەبارەی ناردنی پارە لە بەغداوە بڵاو کردەوە
وەزارەتی دارایی راگەیاندراوێکی لەبارەی ناردنی پارە لە بەغداوە بڵاو کردەوە و رایدەگەیێنێت : گرێبەستی وەرگرتنی ٢٥٠ ملیار دیناری وەک قەرز لە رێگای بانکی رافیدەینەوە واژۆ کردووە
راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری کەمێک پێش ئێستا راگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند:” رۆژی یەک شەممە ٢٠٢٣/١٢/١٠ وەزارەتی دارایی و ئابووری گرێبەستی وەرگرتنی ٢٥٠ ملیار دیناری وەک قەرز لە رێگای بانکی رافیدەینەوە واژۆ کردووەو چاوەڕوانین لە داهاتوویەکی نزیکدا پارەکە بگاتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.