مامۆستا جه‌عفه‌ر بۆ مه‌كته‌ب سیاسی یه‌كێتی: یه‌كێك پێناسه‌ی یه‌كێتی نوێمان بۆ بكات
مامۆستا جه‌عفه‌ر سەرکردەی دێرینی یەکێتی له نووسینێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، ساڵی 2010 له گۆڤارێكی ناوخۆی یه‌كێتی، گوتارێكم له دوا لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌و گۆڤاره دا بڵاوكرابووه‌وه، مام جه‌لال چاوی به گوتاره‌كه كه‌وتبوو به ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گوڤاره‌كه‌ی گوتبوو، گوتاره‌كه‌ی مامۆستا جه‌عفه‌ر باشترین گوتاری گۆڤاره‌كه‌یه و تا ئێستا كه‌م گوتاری وا جوانم به‌رچاو كه‌وتووه، هه‌قبوو له لاپه‌ڕه‌كانی پێشه‌وه دابنرایه.
مامۆستا جه‌عفه‌ر كه نزیكه له مه‌لا به‌ختیاره‌وه له نووسینه‌كه‌یدا باسی له‌وه كردووه، هه‌ندێك ئه‌مڕۆ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تین ئاستی رۆشنبیریان یارمه‌تیان نادات وشه‌كان به جوانی ببینن، یه‌كسه‌ر پێیانوایه ئه‌وه‌ی به‌نده ده‌ینووست، هه‌ڵته‌كاندنی پڕۆژه فشۆڵ و لار و له‌وێره‌كانی ئه‌وانه.
ئەو سەرکردە دێرینەی یەکێتی دەشڵێت “ره‌خنه‌گرتنی من، ره‌خنه گرتنه!سوود گه‌یاندنه به‌وانه‌ی به‌دوای سووددا ده‌گه‌ڕێن، هه‌ڵكردنی ئاڵای سووری دوژمنایه‌تی نییه له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكدا، من ئه‌گه‌ر لایه‌نێك له لایه‌نه‌كان، له‌ریزی پێشه‌وه‌ی دوژمنانی گه‌لیان دانێنم نه‌ك ره‌خنه‌ی ئه‌كادیمی و زانستی لێ ده‌گرم، ئه‌وه به رۆژی نیوه‌ڕۆ قوته‌یه‌كیان لێ ده‌گرم و تۆپیان پێوه ده‌نێم. ئه‌گه‌ر دوژمنایه‌تی لایه‌نێك بكه‌م، ئه‌وه بانگی دوژمنایه‌تی به ئاشكرا خۆشه”.
هەر لەو نووسینەدا مامۆستا جەعفەر ئاشکرای کردووە، دوا كورته نووسینم (یه‌كێتی نوێ و یه‌كێتی كۆن) من داوام له‌و ئه‌ندامانه‌ی مه‌كته‌ب سیاسی كردووه كه زۆر جار له كۆڕ و كۆبوونه‌وه دا باسی چه‌مكی ”یه‌كێتی نوێ ” ده‌كه‌ن با پێناسه‌یه‌كی یه‌كێتی نوێمان بۆ بكه‌ن؟ تۆ به‌بێ پێشه‌كی و پاشه‌كی زه‌نگی چه‌مكێكی نامۆ به گوێی جه‌ماوه‌ر دا ده‌ده‌یت، گوێگرێك، هه‌ركه‌سێك بێت با ببێت، مافی خۆیه‌تی داوای روونكردنه‌وه و پێناسه‌ت لێ بكات! سه‌ركرده‌ی سیاسی به‌رچاوی روون نه‌بێت و نه‌توانێت مه‌به‌ست و قسه‌ی دڵی خۆی روون بكاته‌وه، ئه‌وه هه‌قه كارێكی گونجاو بۆ خۆی بدۆزێته‌وه و سه‌ری خۆی و خه‌ڵك نه‌ئێشێنێ.