ئەو سێ كارتە فشارە چیە لەئەگەری مووچە برینی كەركووكیەكان بەكار دەهێنرێت

خواكوڕك

پاش بریاری ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بۆ هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە كەركووك، هەرەشەی بڕینی مووچە فەرمانبەرانی كەركووك بڵاو كرایەوە، ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووكیش دەلێت ئەم بریارە ناچێتە سەر چونكە ئێمە سێ كارتی فشاری بەهێزمان هەیە كە لەئەگەری بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی كەركووك بەكاری دەهێنین”

ئازاد جەباری سەرۆكی لیژنەی ئەمنی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك رایدەگەیێنێ، ئەگەر لەسەر بڕیاری هەڵکردنی ئاڵای كوردستان لە كەركووك، بەغدا بودجە ‌و مووچەی پارێزگاكەیان ببڕێت، ئەوا كاردانەوەی تووندیان دەبێت ‌و وەكو كارتی فشاریش سێ‌ رێگای جیاواز دەگرنەبەر هەروەها لەبارەی ئەگەری بڕینی مووچە ‌و بودجەی كەركووكیش لەبەرامبەر ئەو هەڵوێستەیان، جەباری گوتی: ئەگەر ئەوەیان كرد ئێمەش سێ‌ كارتی فشاری گەورەمان لەبەردەستە:

1- كارەبایەكی زۆری عێراق لە كەركووكەوە دابیندەكرێت، ئەوە دەبڕین.

2- هەموو ئاوارەكان دەنێرینەوە بۆ شوێنی خۆیان.

3- پارەی هەموو نەوتی كەركووك بەزیادەوە بەشی مووچەی فەرمانبەران دەكات، ئەوەش دەخەینە دەست خۆمان، بۆ ئەوە لەگەڵ هەرێمی كوردستانیش قسە دەكەین.

ئەمە لەكاتێكدایە كە پێشتر ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی گۆڕان بۆ فشار خستنە سەر پارێزگای كەركووك و ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك هەواڵی بڕینی مووچە و بودجەی پارێزگای كەركووكی لە میدیاكان بڵاو كراوە، بەڵام پارێزگای كەركووك و ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك گوێیان بە فشارەكان نەدا و بەردەوام بوون لە هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە كەركووك”.

Back to top button