خوێندنی باڵا لەپێناو بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان چەند بڕیارێکی ده‌ركرد

وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێکی فەرمیی کە بۆ تەواوی زانکۆ حکومی و تایبەتەکان و کۆلێژ و پەیمانگاکانیش نێردراوە، چەند بڕیارێکی بۆ رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەرکردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی فەرمیی بۆ تەواوی زانکۆکانی حکومی و تایبەتەکان و کۆلیژ و زانکۆ و پەیمانگاکان ناردووە، تێیدا ئاماژە بەوە کراوە کە لەپێناو بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ، هەر وانەیەک یاخود تاقیکردنەوەیەک لە رۆژانی ( 17-18 )ــی کانوونی یەکەمی 2023) دوابخرێ و بخرێتە رۆژانی دواتر و قەرەبوو بکرێنەوە بۆ قوتابیان و خوێندکارانی دانیشتووی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.

هەر لەو نووسراوەدا هاتووە، لەو دوو رۆژەی هەڵبژاردن بەرێوەدەچێت، سەرجەم مامۆستا و فەرمانبەران و قوتابیان و خوێندکارانی کە دەنگیان دەکەوێتە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بە نەهاتوو هەژمار ناکرێن.

Back to top button