هەوڵی كوشتنی موراد قەرەیلان لەلایان چەند گەریلایەكەوە ئاشكرا بوو
خواكوڕك
راگەیاندنەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان پیلانێكی لەناو بردنی موراد قەرەیلانیان ئاشكرا كرد، كە لەلایان چەند گەریلایەكی ناو هێزەكانی پەكەكە دژ بە موراد قەرەیلان ئەنجام دراوە، بەڵام هەوڵەكە سەركەوتوو نەبووە و بەرپرسێكی ئەو پارتەش دەلێت چەندین هەوڵ هەیە بۆ لەناو بردنی موراد قەرەیلان بەڵام هەوڵەكان شكەستیان پێهاتووە”.
سەرهەد ڤارتۆ، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەكەكە لە لێدواێنێكدا بۆ میدیاكانی سەر بە حزبەكەی رایگەیاندووە، هەولێكی تیرۆر كردنی موراد قەرەیلان لەلایان چەند گەریلایەكی سەر بەحزبەكەیان شكەستی هێناوە، ئەو بەرپرسە دەلێت ئەو هەوڵە لەلایان دەوڵەتی توركیا ئەنجام دراوە بۆ لەناو بردنی هەڤاڵانمان”.
رۆژنامەكانی بزووتنەوەی گۆڕان لەبارەی هەوڵی تیرۆر كردنی موراد قەرەیلان لەلایان چەند گەریلایەكەوە لەزاری سەرهەد ڤارتۆ بەرپرسێكی ناو پەكەكە ئاشكرایان كردووە، كە ئەوان هەمیشە ئاگاداریو زانیاری پێشوەختیان سەبارەت بەو هەوڵو پیلانانەی دەوڵەتی توركیا هەیەو بەردەوام ئەم پیلانانەش روبەڕوی شكستبونەتەوە”.
بەگوێرەی سەرچاوەی زانیاریەكانی میدیاكانی توركیاش بێت ئەم هەوڵە لەلایان خودی سەركردەكانی تری ناو پارتی كرێكارانی كوردستان دراوە، هەوڵەكەش لەرێگای چەند گەریلایەك بووە كە هیچیان لە 10ساڵ كەمتر لەناو پەكەكە دا نەبوونە، ئاشكراشیان كردووە، كە ئێستاش لەناو پەكەكەدا لەبارەی ئەو هەوڵە تیرۆر كردنەدا، خەڵكی بەرپرسی گەورە گیراون، واتا بەرپرسی گەورەی پەكەكەش تێوەگڵاون”.
شایانی باسە پێشتر لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا ژنە سەركردەیەكی باڵای پەكەكە لەلایان شوفێرەكەی خۆیەوە كوژرا، پەكەكە شوفێرەكەی بە میتی تورك تاوانبار كرد، بەڵام دواتر گومان خرایە سەر دۆسیەكە و بەشێوەیەك سەركردەكانی ناو پارتی كرێكارانی كوردستان تۆمەتبار كران بە تیرۆر كردنی ساكینە چانسیز”.