شاخەوان عەبدوڵڵا لەبارەی هەڵبژاردن پەیامێك ئاراستەی خەڵکی کەرکووك دەکات

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پەیامێکدا داوا لە خەڵکی کەرکووك و دەوروبەری دەکات بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بکەن و دەڵێت: تا بتواندرێت لە رێگەی زۆرینەی ئەنجوومەنەوە پارێزگارێکی شەرعی هەڵبژێردرێت و کۆتایی بە دەسەڵاتی شۆڤینی و جیاکاری بهێندرێت و سەردەمێکی نوێ دەستپێبکات کە تێیدا یاسا سەروەربێت.

ئەمڕۆ هەینی 15ـی 12ـی 2023 شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، “تکا لەسەرجەم خەلکی شارەکەم دەکەم ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە لەهەر جێگایەکی ئەم کوردستانەن لە رۆژی دەنگدان بەشداری بکەن و هەوڵبدەن زۆرترین کوڕ و کچی شارەکەمان بگەیەننە ئەنجومەنی پارێزگا، بۆ ئەوەی لەوێوە پارێزگارێکی شەرعی هەڵبژێرن و کۆتایی بە دەسەڵاتی شۆڤینی و گەندەڵی و جیاکاری لەخزمەت گوزاری و دامەزراندن بێت و سەردەمێکی نوێ دەستپێبکات کە تیێیدا یاسا سەروەربێت و ماف بۆ خاوەن مافەکان بگەڕێتەوە.

هەروەها لە پەیامەکەدا هاتووە، نەچونتان بۆ دەنگدان کارەساتی گەورەی بەدواوە دەبێت بۆ گەلەکەمان، دڵنیام وەک هەمیشە ئێوەی قارەمان لەئاست ئەو بەرپرسیارێتیەن هەر وەک چۆن بەخوێنی رۆلەکانتان داکۆکیتان لەبوون و ناسنامەی شارەکەتان کردووە، ئەمجارەش زۆرینەی کوردی ئەو شارە دەپارێن.

شاخەوان عەبدوڵڵا، بە حیزب و لایەنە کوردستانییەکانیش رادەگەیەنێت، کە بتوانن زۆرترین دەنگدەر بگەیەننە سەر سندوقی دەنگدان لە رێگای هاندان یاخود ئاسانکاری و دابینکردنی ئامرازەکانی گواستنەوەیان لەناو شار یان لە دەرەوەی شار، هەروەها دەشڵێت: دەرفەت هەیە ئەم چەند رۆژەی ماوە هانی دەنگدەران بدرێت و بەشدارییەکی کارایان پێ بکریت لەهەڵبژاردنەکان.

Back to top button