پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا قەلاتی

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا قەلاتی

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ئایینی و زانای ناوداری کوردستان مامۆستا (مەلا عەبدوڵڵا قەڵاتی)ـیم بیست.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا قەلاتی و مامۆستایانی ئایینی کوردستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لەخودای گەورە داواکارم ڕۆحی مامۆستا عەبدوڵڵا قەلاتی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

انا لله و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
15ی کانوونی یەکەمی 2023

Back to top button