سه‌رۆكی حکومەت پێشوازى له‌ نوێنه‌رى تایبه‌تی سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق دەکات

ئەمڕۆ شەممە 16ی دیسەمبەری 2023، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە جينين پلاسخارت نوێنه‌رى تایبه‌تی سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتى عێراق و پرۆسەی هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال ئاڵوگۆڕ کرا.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە گرنگی پاراستنی مافی پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە.

Back to top button