پەیامی سەرەخۆشی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی ئەمیری کوێت
سەرۆک بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی ئەمیری دەوڵەتی کوێت پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە ئال سەباح و دەوڵەتی کوێت کرد کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئەمیری دەولەتی کوێت خوالێخۆشبوو (شێخ نەواف ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح)ـمان پێگەیشت، لەخوای گەورە دەپاڕێینەوە گیانی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و هاوخەمی و هاوسۆزی قووڵمان بۆ بنەماڵەی بەڕێزی ئال سەباح و گەل و سەرکردایەتیی دەوڵەتی کوێت رادەگەینین.
خوالێخۆشبوو شێخ نەواف ئەلئەحمەد کاروانێکی پڕ لە دەستکەوت و بەخشینی بۆ گەلەکەی گەیاندە مەنزلگە و کۆچی دوایی کرد، ئێمە هاوبەشی خەمی برایانمان لە دەوڵەتی کوێتین و داوا لە خوای گەورە دەکەین کە سەبووری بە خێزانی بەڕێزی ئال سەباح و گەلی کوێتی برا ببەخشێت و ئاسایش و سەقامگیری بۆ دەوڵەتی کوێت و گەلەکەی بەردەوام بکات.
انا لله وانا الیە راجعون
مسعود بارزانی
16 کانوونی یەکەمی 2023