بەرپرسێكی باڵای گۆڕان: بارزانی دەوڵەتی كوردی رابگەێنێت گۆڕان پاڵپشتی ئەو دەوڵەتە دەكات

خواكوڕك

لە دیمانەیەكی دا لەگەڵ رۆژنامەكانی كوردستان ڕەوف عوسمان، سەرۆکی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان دەلێت، بزووتنەوەی گۆڕان، پشتگیریی ھەر کەسێک دەکات کە دەوڵەتی کوردی ڕابگەیەنێت، ئێمەش لە کۆنگرەدا باسی مافی چارەی خۆنووسینمان کردووە، ئیمانی تەواومان بە سەربەخۆیی کوردستان ھەیە، چونکە ئێمە میللەتێکین خاوەنی بەرژەوەندیی ھاوبەش و مێژووی ھاوبەشین و زمان و کولتووری خۆمان ھەیە، بۆیە ئەمانە مانای ئەوەیە کە پێویستە دەوڵەتی کوردی دابمەزرێت”.

هەروەها ئەو بەرپرسەی گۆڕان دەشلێت، بێ گومان دەوڵەتی کوردی پەیوەندیی بە ھیچ کەسێکەوە نییە، بەڵکوو داوایەکی گشتگیری ھەموو میللەتی کوردە، چونکە ئێمە وەکو میللەتی کورد لە ساڵی ١٩٢١وە تا ئێستا خێرمان نەبینیوە لە دەوڵەتی عێراق، لە ھەموو شۆڕشەکاندا لە کورد کوژراوە و ماڵی کورد وێران کراوە، بە بۆچوونی من دەوڵەتی کوردی خواستێکی لەمێژینەی ھەموو میللەتی کوردە،‌ بەتایبەتی بزووتنەوەی گۆڕان ئیمانی تەواوی بە دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی ھەیە،

عوسمان لەبارەی سەردانی نوێنەری بارزانی بۆ پرسەی هاوسەری نەوشێروان مستەفا و پەیامی سەرەخۆسی بارزانی دەلێت ئێمە پێمان خۆش بوو بارزانی نوێنەری خۆی ناردووە بۆ پرسەکەی ھاوسەری کاک نەوشیروان، دواتر لەبەرامبەردا کاک نەوشیروان وەڵامی بروسکەکەی بارزانیی داوەتەوە و ھیوای سەلامەتی و تەندروستییەکی باشی بۆ بارزانی خواستووە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت بزووتنەوەی گۆڕان ھیچ کێشەیەکی شەخسیی لەگەڵ بارزانی-دا نییە بەڵام ھەڵوێستی سیاسیی ئێمە جیاوازە لەگەڵ ھەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستان، چونکە ئێمە دەمانەوێت سیستەمی حکومڕانی پەرلەمانی بێت، ھەروەھا چارەسەری کێشەکان بکرێت، پرسی قەیرانی دارایی چارەسەر بکرێت، تەنیا لەوانەدا جیاوازیمان لەگەڵ پارتیدا ھەیە، ئەگینا لە ڕووی ئایین و مێژوو و زمانەوە جیاوازیمان نییە.

 

Back to top button