سەرۆک بارزانی بۆ دەربڕینی هاوخەمی سەردانی کونسوڵخانەی کوێت دەکات

سەرۆک بارزانی بە مەبەستی گەیاندنی پرسە و هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی ئەمیری کوێت سەردانی کونسوڵخانەی کوێت لە شاری هەولێر دەکات

پێشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە 18ی دیسەمبەری 2023، سەرۆک مەسعود بارزانی سەردانی کونسوڵخانەی کوێتی لە شاری هەولێر کرد و پرسە و هاوخەمی خۆی بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (شێخ نەواف ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح) ئەمیری کۆچکردووی دەوڵەتی کوێت بە گەل و سەرکردایەتی دەوڵەتی کوێت و بەڕێز عوسمان داود ئەلداود کونسوڵی گشتی کوێت لە شاری هەولێر گەیاند.

 

Back to top button