حشدی شەعبی خۆی یەكڵاكردەوە كە سەر بەئێرانە

خواكوڕك

پاش ئەوەی حیدەر عەبادی رایگەیاند كە هێزەكانی حشدی شەعبی نابێت بەشداری سیاسیان هەبێت و دەبێت هەڵوەشێنرێتەوە، موقتەدا سەدر یەكەم كەس بوو پشگیری بڕیارەكەی حیدەر عەبادی كرد، رایگەیاند كە دەبێت ئەو پێكهاتە سەربازیە هەڵوەشێتەوە، بەڵام لەئێستادا فەرماندە سەربازیەكانی ئەو گروپە میلیشیایانە لێدوانی ئاگرین دەدەنو سەرچاوەیەکی سەربازییش لە بزووتنەوەی ‌النجباء کە بەشێکە لە حەشدی شەعبیی عێراق ڕایگەیاند، ئەوان چەک و هاوکاریی ماددی لە ئێران وەردەگرن و ئەو هاوکارییانەش بە شێوەیەکی فەرمییە”.

لە بەرنامەیەكی کەناڵی ئەلسومەریەدا بەناوی خط المتصلی، نەسر ئەلشەمەری جێگری سەربازیی بزووتنەوەی ‌النجباء ڕایگەیاندووە، حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەهیچ شێوەیەک لە دیدارەکانیدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا داوای هەڵوەشاندنەوە یان تێکەڵکردنی حەشدی شەعبی لەگەڵ لایەنێکی دیکەی نەکردووە ئەگەر بشی كات حشدی شەعبی پابەندی بریاری حیدەر عەبادی نابێت، چونكە حشدی شەعبی بە فتوای مەرجەع دروست بووە”.

ئەلشەمەری دەڵێت، ئێران بەشێوەیەکی فەرمی هاوكاری حشدی شەعبی دەكات و دەلێت لە چوارچێوەی هەماهەنگییەکاندا ئێران چەک و تەقەمەنی و هاوکاریی سەربازیمان پێشکەش دەكرێت”.

Back to top button