یەكێتی دڵگرانە لە هەوڵەكانی پارێزگاری كەركووك بۆ ئاڵای كوردستان
خواكوڕك
پێشتر خواكوڕك هەڵوێستی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی عێراق لە زاری گوتەبێژەكەی ئەو فراكسیۆنە ئاشكرا كرد، كە گوتی یەكێتی بەو هەوڵانەی د.نەجمەدین كەریم دڵگرانە، وە ئەوەشی ئاشكرا كردبوو، كە ئەو بڕیارە تەنها بۆ بۆنە فەرمیەكانە، واتا تەنها لەبۆنەكان هەڵدەدرێت دوای بۆنەكان ئاڵای كوردستان دەهێنرێتە خوارەوە”.
هەر لەچوارچێوەی دڵگرانی یەكێتی لەهەڵدانی ئاڵای كوردستان لەكەركووك، ئەمرۆ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی گوتی مەسەلەی ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە دام و دەزگاکانی کەرکووك باشتر بوو مامەڵەیەکی دیکەی لەگەڵ کرابایە و بەو شێوەیە نە بووبایە جێی نیگەرانی ھەندێ لایەن، بە تایبەت عەرەب و بەشێک لە تورکمانەکان.
سهعدی پیره دەڵێت: “پێشتر ئەوان رێزیان لە پێشمەرگە و خەباتی پێشمەرگە گرت کە ھاتنە کەرکووك و دوو ساڵیش دەبێت ئاڵای کوردستان لە حەمرین و چەند ناوچەیەکی کەرکووك ھەڵدراوە کێشەیان نەبووە بەڵام ئەو شێوازەی ئێستا بۆ ئاڵای كوردستان كراوە نهدهبوو بهو شێوهیه مامهڵه لهگهڵ بكررابا”.